شاخەوانی

بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی ئارەزووی گەڕانی وەرزشی و شاخەوانیان هەیە لە شاخ و جەنگەڵ، دەتوانن بێن و پەیوەست بن بە گروپەکەی ئێمەوە.

بەرنامە شەمەی هەمو هەفتەیەک، گەڕانێکی وەرزشی دەبێت لە شاخ و جەنگەڵەکانی نزیك شاری ئەشترناخ لە سنوری ووڵاتی ئەڵمانیا، بە درێژی نزیکەی شەش کیلۆمەتر، وە بە لەبەرچاوگرتنی ئەگەری باری تێکچوونی کەش و هەوا بۆیە لە هەمان کاتدا لە کۆمێنتی ئەم پۆستەدا ئاگاداری بڵاو دەکرێتەوە لەئەگەری هەڵوەشاندنەوەی چالاکیەکەی ئەو بەروارە یاخود گۆڕینی بۆ کاتی داهاتوو.

ئەو بەڕێزانەی کە دەیانەوێت لە لوکزامبۆرگەوە تەشریف بهێنن، دەتوانن بە پاسی (١١٠) و (١١١) بێنە ئەشتەرناخ.

شوێنی بینین و دەستپێکردنی گەڕان و وەرزشەکە کاتژمێر دە وسی دەقیقەی سەرلە بەیانی دەست پێدەکات، لە کۆتا وێستگەی پاسەکانی ئەشتەرناخ (واتا: گاری ئەشتەرناخ).

ژمارەی پەیوەندی:

691191119

تکایە هەر بەڕێزێك ئارەزوومەندی بەشداری کردنە لە پێشدا ئاگادارمان بکاتەوە.  

 
 

Copyright © Association of Intercultural Kindness in Luxembourg ( RCS N° F10948 ) AIKL asbl